بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە پۆستێکی ینستاگرامی نووسی: کاتێک مافی مرۆڤ، دەبێتە ئامێری گەمە و گوشاری سیاسی لەسەر کەسانی دیکە، ئیمراتۆری مێدیایی سیستەمی سوڵتەش یارمەتی دەدات کە تۆمەتبارانی پێشێل کرانی سیستەماتیکی مافی مرۆڤ، لە پێگەی پاگەندەکاران دابنیشن. جیهان هێشتا گێڕانەوە دڵتەزێنانەکانی جودا کردنەوەی زۆرەملێی زیاتر لە 150 منداڵی خۆجەیی لە بنەماڵەكانیان و ڕیسوایی نزیک بە یەک ساڵ پێشی دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی ئەو سەدان منداڵە لە ناو حەوشەی قوتابخانەیکی، کەنەدای لە بیر نەکردووە. قسە کردنی سەبارەت بە وڵاتانی دیکە و خۆ شاردنەوە لە پشت بابەتگەلێکی پاگەندەیی لە دژی کەسانی دیکە، ئەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە لە پشت ویترینی مافی مرۆڤی یەکێک لە نزیکترین هاوپەیمانانی ئەمریکا، منداڵکوژی و سەرەن نەدان بە مرۆڤایەتی خۆی دەنوێنێت.
کەنعانی:
جیهان ڕیسوایی دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە کەنەدای لە بیر نەکردووە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: جیهان هێشتا ڕیسوایی نزیک یەک ساڵ پێشی دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەدان منداڵیان لە ناو حەوشەی قوتابخانەیەک لە کەنەدایان لەبیر نەکردووە.
News ID 43692
Your Comment